





![]() | ئهمڕۆ | 689 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9393 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33418 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366215 |
زانكۆی موسڵ بەرەنگاری دراوی ساختە دەبێتەوە

رێزان ئەحمەد- موسل :
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی موسڵ رایگەیاند: بەشی زانستی بانكی لە كۆلیژی كارگێڕی و ئابووری لە زانكۆی موسڵ بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆرانی ئابووری و دراو سیمینارێكیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەكردنی دراو رێكخست.
لە لێدوانێكی تایبەتدا تامر مەعیوف بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی موسڵ بە میدیای راگەیاند: مەبەست لەو سیمینارە رێگرتنە لە ساختەكردنی دراو و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییانە لە مامەڵەپێكردنی دراوی ساختە لە بازاڕەكاندا.
گوتیشی" لە ئێستادا ئامێری پێشكەوتووی لێزەریمان لەبەردەستدایە بۆ پێشناندانی دراوی ساختە و هەوڵی زۆریشمانداوە كە خاوەن كارو سەرمایە لە بازاڕەكاندا هۆشیارانە مامەڵە بكەن"
جێی ئاماژەپێكردنە كە سیمینارەكە لە هۆڵی ناوەندی كۆلێژ بەڕێوەچوو و هەر لەو میانەشدا ئەبو سەعید دەیوجی سەرۆكی زانكۆی موسڵ پێشانگەیەكی دراوی كۆن و نوێی عێراق كردەوە، بۆ بەرچاوروونیش لەو پێشانگەیە چەندین دراوی ساختە پێشان درابوو.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون