





![]() | ئهمڕۆ | 689 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9393 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33418 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366215 |
رۆژنامەنووسانی كوردستان لەپێشینەی 4 ملیۆن دینار بێبەش دەبن

زانیارداقوقی:
سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقی ،لە هەفتەی داهاتوو فۆرمی پێشینە لەسەر رۆژنامە نووسان دابەشدەكات ، وە داوا لەسەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانەی كە ناسنامەی سەندیكای عێراقیان، هەیە، دەتوانن لە بانكی رافیدیەن پێشینەی 4 ملیۆن دیناری وەربگرن، ئەمەش دوای ئەوە هاتووە سەندیكای رۆژنامە نووسان داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كرد، بە پێدانی پێشینە، ئێستا دوای پركردنەوەی فۆرمی زانیاری لەبانكەكانی رافدەین 4ملیۆن دینار عێراقی ،دەدرێتە رۆژنامە نووسان ،
ئەو پێشینەیە رۆژنامەنووسانی كوردستان ناگرێتەوە، لەو بارەیەوە مەسعود مستە فا لەوەزارەتی رۆشنبیری كوردستان تایبەت بەمیدیای راگەیاند: هیچ یاسایەكمان نییە بۆ دابەشكردنی پێشینە بەسەر رۆژنامەنووسان ، هەروەها گوتیشی " مەرج نییە رۆژنامە نووسانی عێراق پێشینە وەربگرن كوردستانش بگرێتەوە، بەڵكو ئەو بریارە ئەنجومەنی نوێنەرانی كوردستان ،جێ بەجێناكات هیچ بریارێكش نییە رۆژنامە نووسانی كوردستان پێشینەیان پێبدرێت.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون