





![]() | ئهمڕۆ | 689 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9393 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33418 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366215 |
شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان

میدیا - تایبهت:
بەم زووانە شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن ،كە تائێستا لە كوردستاندا ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییانە ئەستەم بووە ..لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بۆ دەزگاكانی راگەیاند رایگەیاند:" لەرێگەی نوێنەرایەتیەكەمانەوە گفتووگۆمان كردووە لە گەڵ نەخۆشخانەی ئەمریكی لەدوبەی كە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە جیهاندا و خۆشحاڵی خۆیان دەربری وە بێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری گەورە ئەنجام بدەن كە تائێستا لە كوردستان چارە سەركردن و ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانە ئەستەم بووە و هاوڵاتیان ،ناچار بوونە سەردانی وڵاتان بكەن .
ناوبراو وتیشی:"چارەسەرەكان لە بواری نەخۆشیەكانی ئێسكدا ئەنجام دەدرێت و شاندەكە لە چەندین پزیشكی پسپۆر پێك هاتوون و ماوەی 2هەفتەش دەمێننەوە لەكوردستان دا "
شیلان خانەقا ئەوەشی باسكرد:" لەكوردستان هەموو پێداویستیە پزیشكیەكانیان بۆ دابین دەكرێت و سەرجەم ئالیەتی ئیشكردنەكانی دیكەشیان دەمێنێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و تیمێكی پزیشكی كوردستانیش هاوكاریان دەبن "










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون