





![]() | ئهمڕۆ | 688 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9392 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33417 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366214 |
ژمارەی خوێندەڤانانی پۆلی12ی ئامادەیی بە 100هەزار دەگات
میدیا - ئازاد مەحموود
رۆژی 15/11 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیی ناوی خوێندەڤانان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان راگەیەندرا، كە لە كۆی زیاتر لە 31هەزار پێشكەشكار، نزیكەی 28 هەزار خوێندەڤان ناویان دەرچوو.
سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكومەتی كوردستان رایگەیاند "ئێمە وەك وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكەین ژمارەی خوێندكار و قوتابیانی هەرێم بۆ پۆلی 12ئامادەیی لە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، بە جۆرێك بگاتە 100هەزار قوتابی، ئەمە لە كاتێكدا ئەو ژمارەیە لەساڵی رابردوو 84هەزار بوو". گوتیشی" لە هەوڵی ئەنجامدانی كۆنفرانسێكین بەمەستی پێداچوونەوە بە سیستمی نوێی خوێندن كە لە ساڵی 2007 بڕیاری لەسەر دراوە، چونكە هەرچەندە بڕیاری گۆڕینی سیستم هەنگاوێكی پیرۆز و بوێرانە بوو، بەڵام هەر سیستمێكی تازە پێویستی بە چاككردن و رێكخستنەوەی كەموكوڕییەكان هەیە".
دوای راگەیاندنی ناوی خوێندەڤانان لە زانكۆ و پەیمانگەكانیش، چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەلایەن خوێندەڤانانی وەرنەگیراو بەهۆی نمرە و تەمەنەوە ئەنجام دران. بۆیە پێشبینی دەكرێ ئەمساڵ بەهۆی زۆریی ژمارەی خوێندەڤانانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەو كێشانە زیاتربن.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون