





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
سەرۆكی لێژنەی گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی: تەنیا 6 موڵكی گشتی بۆ حكومەت گەڕێندراوەتەوە
میدیا - تایبەت
سەرۆكی لێژنەی گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاماژە بەوە دەكات كە بۆ گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی بۆ حكومەت، تەنیا شەش مانگ مۆڵەت دەدرێ، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە پارتی و دوو بەرپرس لەو بوارەدا دەستپێشخەرییان كردووە.
دادوەر عوسمان یاسین سەرۆكی لێژنەی گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیا ئاشكرایدەكات كە تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە شارو شارۆچكەكانیەوە، بە شێوەیەكی فەرمی شەش موڵك گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت، چەند لایەنێكیش ئاگاداركراونەتەوە كە ئەو بینا گشتییانەی لەژێر دەستیاندایە و بە كاری دەهێنن، كە بەپێی بەراییە فەرمییەكان خاوەنداریەتی بۆ دامودەزگاكانی حكومەت دەگەڕێتەوە، بۆ حكومەتی بگەڕێننەوە.
دادوەر عوسمان یاسین گوتیشی "لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم لایەنە تاكو ئێستاكە بە شێوەیەكی فەرمی دەستپێشخەری كردووە، كە سێ شوێنی موڵكی گشتی لە ناو پارێزگای هەولێر گەڕاندۆتەوە، هەروەها دوو بەرپرسی باڵای پارتی لە گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی دەستپێشخەرییان كردووە".
ئەوەشی دووپات كردەوە كە لایەنی بەكارهێنەری موڵكی گشتی ئاگاداردەكەنەوە كە لە ماوەی شەش مانگ بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، موڵكە گشتییەكە بۆ لایەنی حكومی داواكار بگەڕێننەوە.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون