





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
ژوورێك بۆ دەستگیركردنی داواكراوانی دادگاكانی كوردستان پێكدەهێنرێ
میدیا - ئازاد مەحموود
دوای ئەوەی سەرۆكی كوردستان فەرمانی ژمارەی 23 ی لە 4/9/2011 بۆ دەستگیركردنی سەرجەم ئەو كەسانەی دەركرد كە لەلایەن دادگاكانی كوردستانەوە داواكراون، ژوورێكی عەمەلیات بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و بە هاوكاری ئاسایشی كوردستان پێكهات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا كە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی كوردستان بەڕێوەچوو، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی كوردستان، ئاماژەی بەوە دا كە دوای گەیشتنی فەرمانی سەرۆكی كوردستان، بۆ دەستگیركردنی سەرجەم ئەو كەسانەی دەركرد كە لەلایەن دادگاكانی كوردستانەوە داواكراون، لە سەر فەرمانی هەردوو وەزیری پێشمەرگە و ناوخۆ لێژنەیەكی باڵا و ژوورێكی عەمەلیات لەناو وەزارەتی ناوخۆ پێكهاتووە كە كۆمەڵێك ئەفسەری پایەبەرزی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایش تێیدا بەشدارن. گوتیشی "بۆ ئەو مەبەستە پێنج لیست بەدەست لێژنەكەمان گەیشتووە كە لەلایەن دادگاكانەوە داواكراون، ئەوانیش لە پارێزگای هەولێر 725ناو و لە پارێزگای سلێمانی 989ناو و لە پارێزگای دهۆك 428ناو و لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 351ناو و لە سۆرانیش 160ناومان بۆ هاتووە".
جەختی لەوەش كردەوە كە ژووری عەمەلیات بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكی كوردستان و دادگاكان پێكهاتووە و گوتی "هیچ جیاوازییەك لەنێوان كەسە داواكراوەكان ناكات، لە هەر پۆست و پلە و پایەكدا بن".
عەبدوڵڵا خەیلانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كوردستانیش داوای لەهەموو لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییەكان كرد هاوكاری ئەو ژووری عەمەلیاتە بكەن و گوتی "لە فەرمانكەی سەرۆكی هەرێم هاتووە بۆ ئەوەی یاسا لە هەرێمی كوردستان سەروەر بێت، قبوڵی داڵدەدانی هیچ تاوانبارێك لەهیچ شوێن و دامودەزگایەك ناكەین".











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون