





![]() | ئهمڕۆ | 686 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9390 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33415 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366212 |
مووچەی فەرمانبەرانی بانكەكان لەساڵێكدا بۆ 16 مووچە زیاد دەكرێت
میدیا - وریا عەلی
وەزارەتی دارایی عێراق زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بانكەكانی حكومەتی لە 14 مووچە بۆ 16 مووچە لە ساڵێكدا بەرزكردەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو زیادكردنە كوردستانی نەگرتۆتەوە، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی كوردستانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بۆ ئەو زیادكردنە چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەتی دارایی حكومەتی كوردستان دەكەن.
فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا، ئاشكرایكرد كە زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بانكەكان لە سەرجەم عێراق كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، گوتیشی "ئەم زیادكردنە لە مانگی نیسانی رابردوو هەژمار كراوە، هەر فەرمانبەرێكی بانكە حكومییەكان كە لە ساڵێكدا 12 مووچەی وەردەگرت، لە ئێستادا بۆتە 16 مووچە لە ساڵێكدا، ئەمەش كاریگەریی ئەڕێنی لە سەر باشتركردنی باروگوزەرانی فەرمانبەرانی بانكەكان دەبێت". هۆی ئەو زیادكردنەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە "فەرمانبەرانی بانكەكان راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارە دەكەن، بۆیە دەبێت مووچەكەیان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی دیكە جیاوازی هەبێت".
هەر لەو بارەیەوە ئەدهەم كەریم بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی كوردستان، تایبەت بۆ میدیا گوتی "لە ئێستادا بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكردنداین بۆ ئەوەی پێدانی 16 مووچە لە ساڵێك بە فەرمانبەرانی بانكەكان فەرمانبەرانی كوردستانیش بگرێتەوە، چونكە ئەم بڕیارە پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و دواتر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستانەوە هەیە، ئەو زیادەیەش لەسەر بوودجەی حكومەتی هەرێم دەدرێت، بۆیە ئێمە پابەندی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق نابین". گوتیشی "بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان ئارەزووی ئەوەمان هەیە زیادكردنی 16 مووچە لە بری 12 مووچە لە ساڵێكدا فەرمانبەرانی كوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەگەر زیادیش كرا، ئەوكات كۆمەڵێك دەرماڵە هەیە كە بە فەرمانبەرانی بانكەكان دەدرێت، رەنگە ببڕدرێ".
بەڵام دلێر تاریق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی كوردستان رایگەیاند، زیادكردنی ژمارەی مووچە لە ساڵێكدا فەرمانبەرانی بانكەكانی كوردستانیش دەگرێتەوە، واتە فەرمانبەرانی بانكە حكومییەكان كە فەرمانبەرانی بانكی رافیدەین و رەشید لەخۆدەگرێت.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون