





![]() | ئهمڕۆ | 651 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9355 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33380 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366177 |
ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەرز دەبێتەوە

میدیا - تارا :
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایدهكات بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو رێژەی باران بارین لە شارۆچكەی دەربەندیخان ١٣٥ ملم كەمتر باریوە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكە چوار مەتر لەپارساڵ زیاترە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رەحمان خانی رایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكەی گرتۆتەوە ٦٠ ملم باران باریوە و كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ دەگاتە ٢٤١ملم و بەمشێوەیەش رێژەی بارینەكە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابروودا ١٣٥ ملم كەمترە.
خانی لە لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر، ئەوەشی خستۆتەڕوو كمە سەرەڕای كەمی رێژەی باران بارین، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە بەراورد بە پارساڵ چوار مەتر زیاترە و ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر ئاوەكە بەردەدرایەوە و بڕێكی زۆر كارەبای لێ بەرهەمدەهێندرا. ئاماژەشی بەوە داوە كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابروودا ئاستی ئاوەكە ٣٠سم زیاتر بووە و ئێستا ٢٣ مەتری ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوەكە.










(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون