





![]() | ئهمڕۆ | 650 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9354 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33379 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366176 |
3300 گرێبەستی كشتوكاڵی عەرەبی هاوردە لە كەركوك هەڵدەوەشێتەوە
میدیا - رێبوار عوسمان :
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە بڕیارێك نزیكەی 3300 گرێبەستی كشتوكاڵی عەرەبی هاوردەی لە كەركوك هەڵوەشاندەوە و پترلە 2200 گرێبەستی دیكەی عەرەبی هاوردە ماوە كە لە سنووری پارێزگاكە بە فەرمی هەڵنەوەشێنراوەتەوە و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێ.
د.خەیرووڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق بەمیدیای راگەیاند، دانیشتنی رۆژی 24/1/2012ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بووە بە تاوتوێكردنی پرسی ماددەی 140 و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكووری رژێمی بەعس و ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوە. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیرانی شیعە و كورد لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە بوون و دەنگیان بۆ ئەو بابەتە دا و سەرەتا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لێژنەی كاروباری باكووری رژێمی بەعس بڕیاری لەسەر درا، كە بەپێی ئەو بڕیارانە نزیكەی 3300 گرێبەست و پارچە زەوی دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانی لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای كەركوك، كە پێشتر رژێمی بەعس بەمەبەستی تەعریبكردن ئەو زەوییانەی لە كورد و توركمان وەرگرتووە و بەسەر عەرەبی هاوردە بەناو پشتێنەی ئەمنییەوە دابەشی كردبوو.
درێژهی ئهو راپۆرته له بهشی ئابووری ماڵپهرهكهمان بخوێنه











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون