





![]() | ئهمڕۆ | 650 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9354 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33379 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366176 |
لە ماڵەوە قژرووتانەوە چارەسەر بكە
رووتانەوەی قژ، بەپێی تەمەن تووشی هەموو كەسێك دەبێت، ئەم كێشەیەش لە ئەنجامی چەندین هۆكارەوە روودەدات، گرنگترینیان تێكچوونی سیستمی خۆراك و پیسبوونی خواردنەكان و خواردنەوە كحولییەكانە. بەڵام ئەو هۆكارانە هێشتا بەس نییە، بەڵكو فشاری دەروونی، دڵەڕاوكێ و نەخۆشییەكانی خەمۆكی لە هۆكارەكانی دیكەی تووشبوون بەم حاڵەتەن.
بۆ خۆپاراستن لە رووتانەوەی قژت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە:
رێكخستنی سیستمی خۆراك:
پێویستە خواردنی رۆژانە رێكبخرێت و تا بكرێت بێ سەروبەری لە ژەمەكاندا نەكرێت، هەروەها خۆ دوورخستن لە خەم و دڵەڕاوكێ رێگەیەكی دیكەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی رووتانەوەی قژ.
سپێنەی هێلكە و ماست:
تێكەڵەی سپێنەی هێلكە و بڕێكی كەم لە ماست كە بە باشی تێكەڵكرابێت، بە شێوەیەكی دروست و نەرم لە پێستی سەر بدرێت، چونكە هێلكە لە پڕۆتین دەوڵەمەند و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ خانەكانی قژ، هەڵبەت هێلكە بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام دوای ئەوەی كە تێكەڵەی ماست و سپێنەی هێلكەكە وشك بۆوە، دەتوانرێت بە شامپۆیێكی بۆندار بشۆردرێت.
رۆنی سرووشتی:
رۆنی سرووشتی لە چارەسەرە باشەكانە بۆ رێگرتن لە رووتانەوەی قژ و رۆنی زەیتوون، رۆنی گوێزی هیندی، رۆنی كامومێل، رۆنی زۆماری و لاڤیندەر) لە رۆنە سرووشتییە باشەكانن بۆ مەساجكردنی پێستی سەر، كە بە ماوەیەكی كەم رووتانەوەی قژ رادەگرێ و جوانیەكیش بە قژ دەبەخشێت.
هاڕاوەی پیاز و هەنگوین:
رێگەیەكی دیكەی چارەسەركردنی رووتانەوەی قژ هاڕاوەی پیاز و هەنگوینە، تێكەڵەی ئەم دوو هاڕاوەیە بە شێوەیەكی باش لە قژ بدە و بە شێنێیی مەساجی بكە، بەڵام رەنگە بۆنی پیازەكە دەوروبەر بێزار بكات، بۆیە باشترە دوای وشكبوونەوەی ئەو هاڕاوەیە بە شامپۆیەكی بۆندار بشۆردرێت.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون