





![]() | ئهمڕۆ | 650 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9354 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33379 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366176 |
زیادە مووچەی پاسەوانانی تایبەت لە2011/1/1 هەژمار دەكرێت
میدیا – ئازاد مەحموود :
ماوەی دوومانگە هێزەكانی ناوخۆ زیادەمووچە و دەرماڵەكەیان وەرگرتووە، بەڵام تائێستا ئەو زیادەیە بۆ پاسەوانی بەرپرسان و بارەگا حزبییەكان خەرج نەكراوە، لایەنی پەیوەندیداریش جەخت لەوە دەكاتەوە كە دوای دەركردنی بڕیارێك لەلایەن سەرۆكی كوردستانەوە بۆ رێكخستن و دیاریكردنی ژمارەی ئەو پاسەوانانە، ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێ.
شێردڵ تەحسین ئەندامی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای راگەیاند، بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خۆراك بۆ پاسەوانانی بەرپرسان و بارەگاحزبییەكان تەنیا چاوەڕوانی بڕیارێك لەلایەن سەرۆكی كورستانەوە دەكرێت و گوتیشی "بەدەركردنی ئەو بڕیارە، كە تاكو ئێستا ئێمە تەئكید نین دەرچووە یان نا، پاسەوانانیش بەهەمانشێوە دەرماڵەی خواردنیان پێدەدرێت كە لە 1/1/2011 بۆیان حساب دەكرێ، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك سازدەكات".
هەرلەو بارەیەوە عەبدوڵڵا خەیلانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كوردستان بە میدیای راگەیاند، لەكاتی ئێستا دەرماڵەی خواردن كە 330هەزار دینارە بۆ تەواوی هێزەكانی ناوخۆ خەرج دەكرێت، تەنیا ئەوانەی سەربە پاسەوانەكانن بۆیان خەرج نەكراوە، گوتیشی "بۆ ئەوەش چاوەڕوانی بڕیارێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، بێتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تاكو ژمارەی پاسەوانەكان رێكبخرێت و دیاری بكرێت، ئەوكاتە پاسەوانەكانیش ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن و هیچ كێشەیەكیان نابێت".











azad ئهم كۆمێنتهی داناوه
2012-02-02 16:28:15