





![]() | ئهمڕۆ | 649 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9353 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33378 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366175 |
سەرۆكی كوردستان لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی رۆژئاوای كوردستان: سەردەمی چەك و ئینكاركردنی كورد بەسەرچووە
وریا عەلی - میدیا :
لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی رۆژئاوای كوردستان كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، پتر لە 15 توێژینەوە لە سەر شۆڕشی ئێستای سوریا و پرس و چۆنیەتی مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ ئەو بارودۆخە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد پێشكەش كران. سەرۆكی كوردستانیش جەختی لەوە كردەوە كە زەمانی ئینكاركردنی كورد بەسەرچووە.
رۆژی 28/1/2012 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان و بە بەشداری سەدان كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیرانی كوردی سوریا لە دەرەوەی وڵات و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا، لە هەولێر كۆنگرەی رەوەندی كوردی سوریا لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو. كۆنگرەكە ماوەی دوو رۆژی خایەند و پتر لە 15 توێژینەوە لە سەر شۆڕشی ئێستای سوریا و پرس و چۆنیەتی مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئێستای سوریا و بە دەستهێنانی مافەكانی كورد پێشكەش كران، دوای دوو رۆژ بەردەوام بوون، ئێوارەی 29ی ئەم مانگە بە دەركردنی بەیاننامەیەك كۆنگرەكە كۆتایی بە كارەكانی هێنا
درێژهی ئهم راپۆرته له بهشی سیاسی ماڵپهڕهكهمان بخوێنهوه...











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون