





![]() | ئهمڕۆ | 649 |
![]() | دوێنێ | 2155 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 9353 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 14070 |
![]() | ئهم مانگه | 33378 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 74836 |
![]() | گشتی | 366175 |
دوای پەسەندكردنی بودجەی 2012 مووچە زیاد دەكرێت
میدیا - زانیار داقوقی :
ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرایدەكات دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2012 مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیاد دەكرێت.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی بودجەی 2012 ی عێراق پەسەند كرا، دەتوانرێت بەپێی پڕۆژەیاسای رێكخستنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراقی زیاد بكرێت. گوتیشی "لەم هەفتەیەدا پەلەدەكرێت لەسەر پەسەندكردنی هەردوو بودجەی ساڵی 2012و پەسەندكردنی رێكخستنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت". ئەوەشی روونكردەوە كە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و خانەنشینان بە پلەی 9و 10 تا ئێستا رێژەیەكی كەمە و دەنگی لەسەر دەدرێت. ئەو پەرلەمانتارە زانیاری لەسەر كاتی خەرجكردنی زیادەكە نەبوو كە چ مانگێك خەرجدەكرێت، بەڵام گوتی "ئەگەر 6مانگی دیكەی خایاند، ئەوە قەرەبووی مانگەكانی دیكەی خەرج ناكرێت". گوتیشی "زیادبوونی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون