





![]() | ئهمڕۆ | 497 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7987 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47941 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170589 |
عێراق دەبێتە دەوڵەتێكی پۆلیسی
میدیا - تارا :
لە راپۆرتی ئەمساڵی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ كە بنكەی لە نیۆیۆركە، باس لەوە دەكات كە عێراق لە هەنگاو ناندایە بەرەو ئەوەی ببێتە دەوڵەتێكی پۆلیسی، وەزیری مافەكانی مرۆڤیش لە عێراق نكوڵی لێدەكات.
هیومان رایتس ۆچ دەڵێت: عێراق زۆر بە خێرایی بەرەو حكومەتێكی دەسەڵات رەها دەڕوات و هێزەكانی ئاسایش پێشیلكاری بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكەن و رۆژنامەوانان هەراس دەكەن و گیراوەكانیش ئەشكەنجە دەدەن.
لە لایەكی دیكەوە رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆرتی ساڵانەیان بۆ 2011 ئاماژەیان بە گرتووخانەی نهێنی كردبوو كە لە لایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بەڵام موحەمەد شیاع ئەلسودانی، وەزیری مافی مرۆڤ لە عێراق، ئەو راپۆرتە رەتدەكاتەوە و دەربارەی بوونی زیندانی نهێنی لە عێراقدا دەڵێت: هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە بوونی زیندانی نهێنی لە ولاتەكەدا بسەلمێنێت. هاوكات مەریوان حەمە سەعید لە رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ بنكە لە نیۆیۆرك دەڵێت: هەموو بەڵگەكان خراونەتە بەردەم وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی.
لیوا حسێن عەلی كەمال جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق پێی وا نەبوو بەندیخانەی لەو جۆرە هەبێت. گوتی: چونكە هەموو بەندیخانەیەك حاكمێكی بۆ دانراوە و تا ئەمەریكیـیەكان لێرە بوون ئاگایان لە هەموو شتێك هەبووە.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون