





![]() | ئهمڕۆ | 498 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7988 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47942 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170590 |
ئەردۆگان هەڕەشە لە بەغدا دەكات
میدیا – سالار:
سەرۆك وەزیرانی توركیا نیگەرانی وڵاتەكەی لە بارودۆخی عێراق دەربڕی و هۆشیاریشی دایە حكومەتی عێراق لە هەر هەوڵێـك بۆ هەڵـگیرسـاندنی شەڕی تائیفی، گوتیشی ئەنكەرە بێدەنگ نابێت لە ئاسـت بەغدا ئەگەر بێتو هانی نانەوەی ئەو شەڕە بدات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەكەیدا گوتی: دەبێت نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو راسـتیـیە تێبگات كە توركیا سـنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ عێراق و ئەم مەسەلەی پەیوەندی بە دەسـتێوەردانەوە نیـیە، بۆیە چاوەڕێی هەڵوێسـتێـكی روون دەكات لە مالیكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی كە لە ژێر ناوی ناكۆكی تائیفیدا سەریانهەڵداوە.
لە بەرپەرچی لێـدوانەكەی مالیكیشدا كە رایگەیاندبوو بۆ توركیا نیـیە باس لە پـرسە ناوخۆیـیەكانی عێراق بكات و باشـترە سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانی وڵاتەكەی بێت و دەست لە كاروباری وڵاتان وەرنەدات، بە پـێچەوانەشەوە عێراق لە پـرسە ناوخۆیـیەكانی توركیا قسەی خۆی دەبێت.
ئەردۆگان ئەو قسانەی بە "نەشیاو" لە قەڵەم دا.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆك وەزیری عێراق لە بەیانـنامەیەكدا وەڵامی لێـدوانەكانی ئەردۆگانی دایەوە و رایگەیاند، عێراقیـیەكان بە سـوننە و شیعەوە بران و پـێویسـتیان بە هیچ كەسێـك نیـیە بەرگری لە یەكێـكیان بكات دژ بەوەی تریان. مالیكی دەڵێت: گەلی عێراق شانازی بە نیشـتیمانەكەیانەوە دەكەن و لایەنگری وڵاتی خۆیانن نەك وڵاتێـكی تر.
پاشان مالیكی رووی قسەكانی ئاڕاستەی ئەردۆگان دەكات و لێـدوانەكانی بە "هەراسانكەر" بۆ هەموو گەلی عێراق ناودەبات. مالیكی لێدوانەكەی ئەردۆگانی بە "ئیهانەكردن بە عێراقیـیەكان" شوبهاندووە و لە بەیانـنامەكەدا دەڵێت: پـێویستە لەسەر ئەردۆگان ئاگاداری گوتەكانی بێت و لە شێوازی گوتاری نێودەوڵەتی لا نەدات و وەك تاقم و تائیفە لە وڵاتانی دەوروبەری نەڕوانێت. لە بەشی كۆتایی بەیانـنامەكەشدا سەرۆك وەزیری عێراق دەڵێت: مامەڵەكردن لەسەر ئەم بنەمایە زیان بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون