





![]() | ئهمڕۆ | 498 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7988 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47942 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170590 |
كردەوەی تیرۆریستی بەغدا دەهەژەنێ
میدیا – تارا :
زنجیرەیەك تەقینەوە بە ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو و بۆمبی چێنراو لە پایتەختی عێراق دەیان كوژراو و برینداری لێـدەكەوێتەوە.
سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممەی رابردوو چەندین تەقینەوە بەغدای هەژاند. تەقینەوەی یەكەم و دووەم لە ناوچەی سەدری بەغدا بە ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو ئەنجام دران كە یەكێـكیان لە گۆڕەپانی موزەفەر كۆمەڵێـك كرێـكاری كردە ئامانج كە بۆ مەبەسـتی بەدەسـتهێنانی هەلی كار لەو شوێنەدا وەستابوون.
تەقینەوەی دووەمیش لە دووری 3 كیلۆمەتر لە هێرشی یەكەمەوە، روویدا و كۆمەڵێـك هاوڵاتی كردە ئامانج كە بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتی مانگانە لە نزیـك بەنزینخانەیەكی ناوچەكەدا راوەسـتابوون. لەم دوو هێرشە شەش كوژران و زیاتر لە 32 برینداری لێـكەوتەوە.
لە ناوچەی شوعلەی باكووری بەغداش ئۆتۆمبیلێـكی مینڕێژكراو نزیك قوتابخانەیەكی ناوچەكە تەقیـیەوە و دوو كوژراو و 18 برینداری لێـكەوتۆتەوە كە زۆربەیان خوێندەڤان بوون. هەروەها لە ناوچەی حوڕیـیەی باكووری بەغداش ئۆتۆمبیلێـكی مینڕێژكراو تەقیـیەوە و هەتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە كوژراوێـك و 13 بریندار هەیە.
لە ناوەڕاسـتی بەغدا و لە شەقامی فڕۆكەخانەی موسەناش بۆمبێـكی چێنراو تەقیـیەوە و 6 برینداری لێـكەوتەوە.
لە قەزای ئەبو غرێب لە رۆژئاوای بەغداش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێـكی چێنراو بە ماڵی پـۆلیسێـكدا، پـۆلیسەكە و 4 لە ئەندامانی خێزانەكەی كوژران.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون