





![]() | ئهمڕۆ | 499 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7989 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47943 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170591 |
ئەشرەف... هێزەكانی ئیتڵاعات و قودس بە بەرد و هێزەكانی عێراقیش بە چەك هێرش دەكەن
ئا: میدیا :
سكرتاریەتی ئەنجومەنی مقاوەمەتی ئێران لە بەیاننامەیەك ئەوە دەخاتەڕوو كە چەند چەكدارێكی سوپای ئێران بە پاڵپشتی هێزەكانی عێراق، بە چەك هەڕەشەیان لە دانیشتووانی كەمپی ئەشرەف كردووە، بەردبارانیان كردوون.
لە بەیاننامەیەكی سكرتاریەتی ئەنجومەنی مەقاوەمتی ئێران لە پاریس، باس لەوە دەكات، كە نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 29ی بەفرانبار، چەند كەسێكی سەر بە ئیتڵاعاتی ئێران لە باشووری كەمپی ئەشرەف، بە پاڵپشتی هێزەكانی عێراق دانیشتووانی كەمپەكەیان بەردباران كردووە، لەو كاتەی كە ژمارەیەك لە دانیشتووان ناڕەزاییان دەربڕیوە، یەكێك لە هێزەكانی عێراق چەكی لێ دەرهێناون و هەڕەشەی تەقەكردنی لە دانیشتووان كردووە.
هەر لەو بەیاننامەیە هاتووە: كاتژمێر 10:30ی رۆژی هەینی 30ی بەفرانبار، گڕوپێك لە هێزەكانی ئیتڵاعات و هێزی قودس، بە پاڵپەشتی هێزەكانی عێراق لەسەر دیوارە خۆڵینەكانی بەشە داگیركراوەكەی باشووری كامپەكەوە، بەردیان لە دانیشتووان گرتووە، ئەمەش بۆتە هۆی برینداربوونی دانیشتوویەكی كەمپەكە.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون