





![]() | ئهمڕۆ | 496 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7986 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47940 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170588 |
كۆمپانیایەكی سعودی 2 ملیۆن دیناری حاجیان كوردستان دەبات
میدیا - تایبەت
كۆمپانیایەكی سعودی دوو ملیۆن دیناری حاجیان كوردستان دەبات، وەزارەتی ئەوقافی كوردستانیش سكاڵای لەسەر تۆمار دەكات و خاوەنەكەی دەستگیر دەكرێت، بەڵام تا ئێستا پارەكە نەگەڕاوەتەوە.
سەلاح شێخ فەتاح نەقشبەندی، بەرٍێوەبەری گشتی حەج وعەمرە لە وەزارەتی ئەوقافی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتی بۆ ماڵپەڕی میدیا رایگەیاند كە لەسەرەتایی ساڵی رابردووی حەجەوە وەزارەتی ئاوقاف هەڵسا بە بەستنی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای فرۆكەوانی سهلامەی سعودی، بۆ ئەوەی حاجیانی كوردستان راستەوخۆ بۆ حەج ببات، بەڵام كۆمپانیاكە نەیتوانی كارەكەكانی بەباشی بەڕیوە ببا، بۆیە حاجیەكان لەرێگای عێراقەوە گواسترانەوە، كۆمپانیاكەش لەرێگای گرێ بەستەكەوە نیوەی پارەكە كە نزیكەی دووملیۆن دینارە پێدراوە، پارەكەشی لەكاتی خۆی نەگەڕاندۆتەوە، بەڕێوەبەری گشتی حەج وعەمرە گوتی: بەپێ یاسا پارەی حاجیەكان بوەتە مولكی وەزارەتی ئەوقاف، بۆیە لەو گرێبەستە بەرپرسیارە، هەر بۆیە وەزارەت سكاڵایەكی لەسەر خاوەن كومپانیاكە لە سعودیا بەرزكردۆتەوە، ئێستا دەستگیركراوە، هەركاتێكیش پارەكە گەڕایەوە، چارەی كێشەی پارەی حاجیان دەكرێ.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون