





![]() | ئهمڕۆ | 498 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7988 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47942 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170590 |
چوارسهد خانووی رووخاو لەدووزخورماتو قەرەبودەكرێنەوە
میدیا – زانیارداقوقی:
چوارسهد خێزانی كورد لەدووزخورماتو قەرەبوی زیانیڵكەوتوانی دەستی رژێم دەكرێنەوە لەراپرینی بەهاری 1991كەلەلایەن جەماوەری دووزخورماتو ،دواجار لەلایەن سوپای عیراقی پێشو هەڵمەتیكی رووخاندنی 400خانوی كورد تەقیرایەوە روخاندرا ماوەی 7ساڵە حكومەتی عیراقی بەڵێنی پێداوین قەرەبوبكرێنەوە بەڵام ئیستا نوسراویكی فەرمی گەیشتۆتە قایمەقامێتی دووزخورماتو بۆقەرەبوكردنەوەی 400خێزانی كورد لەوقەزایە
لەوبارەوە شەلال عەبدول بابانی قایمەقامی قەزای خورماتو ،تایبەت بەمیدیای راگەیاند ماوەی 7ساڵە حكومەتی عیراقی بەڵێنی بەدانشتوانی دووز خورماتو داوە بۆئەوەی ،قەرەبوی ئەو400خێزانە بكاتەوە بەڵام هیچ لەوجۆرە نەكرا شەلال گوتیشی ئیستا بەنوسراویكی تایبەت لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە هاتوە بۆقایمەقامەێت بۆقەرەبوكردنەوەی ئەو400خێزانە كوردانەی كە خانۆكانیان لەلایەن رژێمی پێشو لەساڵی 1991 كەوتە بەر شاڵاوی سەربازی
شەلال گوتی "هەرچەند زانیاریمان لەسەر تەرخان كردنی ئەوبرە پارەیە نیە كەچەندیان بۆدیاری كراوە بەڵام پێدەچێت بەم نزیگانە ئەوپارەیە بگاتە ،قەزاكە و بەسەریاندا بەش بكرێت".











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون