





![]() | ئهمڕۆ | 499 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7989 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47943 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170591 |
فەرماندەی هێزەكانی سەحوەی ناحییەی رەشاد كوژرا
میدیا - رێبوار عوسمان:
فەرماندەی هێزەكانی سەحوەی ناحییەی رەشاد لە گوندێكی سەر بەناحییەكەی، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بە دەستدرێژی گوللە دەكوژرێت و لە قەزای داقوقیش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی فیرقەی 12 سەربازێك گیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە سەنتەری هەماهەنگی پۆلیسی كەركوك تایبەت بە ماڵپەڕی میدیای راگەیاند كە پێشنیوەڕۆی 23/1/2012 لە نزیك گوندی عالییەی سەر بە ناحییەی رەشاد، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كە ئۆتۆمبیلێكیان لە جۆری ئۆپل تاكسییان پێ بووە، دەستدرێژی گوللەیان لە (غازی فیل تەڵەب)ی فەرماندەی هێزەكانی سەحوەیە لە ناحییەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجەیە كردووە، خۆی و پاسەوانێكیان كوشتووە، سەرچاوەكە گوتی: ناوبراو لە كاتی دەستدرێژی كردنەكە بۆ سەری، لەگەڵ پاسەوانەكانی لە ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكابدا بووە، جگە لە مردنی ئەو دووە، پاسەوانێكیان بریندار بووە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی راگەیاند كە هەر سەرلەبەیانی هەمان رۆژ لە سەنتەری قەزای داقوق بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبیلی كارمەندێكی فەوجی چوارەم، لە لیوای 15ی پیادەی سەر بە فیرقەی 12ی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا كارمەندەكە گیانی لەدەستداوە.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون