





![]() | ئهمڕۆ | 500 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7990 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47944 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170592 |
ئەڤین و ئارامۆ بۆ بازرگانی روودەكەنە شاری كەركوك
ئا: زانیار داقوقی:
دوای ئەوەی هەردوو پێشكەشكار ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ لە كەناڵ4ی دووردەخرێنەوە، بۆ مەبەستی بازرگانی و وەرگرتنی زەوی بۆ یەكەی نیشتەجێبون و وەرەبەرهێنان، روو لەشاری كەركوك دەكەن.
فەلاح بەزاز، بەڕێوبەری ژووری بازرگانی شاری كەركوك، لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ ماڵپەڕی میدیا رایگەیاند كە هەردوو پێشكەشكاری كەناڵ4، ئەڤین ئاسۆ و ئارمۆ، بە مەبەستی پڕۆژەی وەبەرهێنان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون داوای زەوییان كردووە، بەزاز ئەوەشی خستەڕوو كە ئەوان رەزامەندیان دەربڕیوە كە لە قۆناغی دووەم، دوای تەواوبوونی عەقاراتی دەوڵەت، زەوییان پێبدەن.
بەڕێوبەری ژووری بازرگانی شاری كەركوك گوتی: بەمەبەستی وەبەرهێنان لە شاری كەركوك، لە قۆناغی یەكەمدا 130 پارچە زەویمان داوەتە وەبەرهێنەكان، لەقۆناغی دووەمدا زەوی بۆ ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ دابین دەكەین، لەبەرئەوەی بەپێی مەرجەكانی بازرگانی هەردووكیان مەرجی وەرگرتنی زەویی وەبەرهێنانیان هەیە، جگەلەوەش توانای ماددیان باشە.











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون