





![]() | ئهمڕۆ | 497 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7987 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47941 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170589 |
تیروپشكی سێ ساڵ بۆ حاجیانی كوردستان ئەنجام درا
میدیا – ئازاد مەحموود:
ئەمرۆ 26/1 بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و سەرۆكی یەكێتی زانایان و سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمان لە شاری هەولێر لەهۆڵی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی تیروپشكی ساڵەكانی 2013 و 2014 و 2015 بۆ حاجیانی باشوری كوردستان ئەنجام درا كە بۆ هەر ساڵێك 4هەزار 91كەس سەفەری حەج دەكەن.
سەرەتا كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی كوردستان لەوتەیەكیدا ڕایگەیاند: تیروپشك بۆ 92هەزار كەس دەكرێت كە دەیانەوێت سەفەری حەج بكەن، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری تەواوی ئەو كەسانەی كردووە كە بەتەمەن لە ڕێگەی تیروپشكەكەوە.
دواتر سەڵاح نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی كوردستان ووردەكاری پرۆسەكەی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند" ئەم ساڵ لەكۆی 102هەزار و 16كەس كە ناویان تۆمار كردبوو بۆ سەفەری حەج تەنها 92هەزار و 159كەس ماون كە ئێمە تیروپشكیان بۆ ئەنجام دەدەین، كە بەشێوەیەكی داتابەیش و بەسەرپەرشتی دادوەرێك تیروپشكەكە ئەنجامدرا ".
گوتیشی" لە ساڵی 2010دا تیروپشكمان بۆ سێ ساڵ ئەنجام دا، كە ئەم ساڵیش تیروپشك كراوە، ئەوەی ئەمڕۆ دەكرێت بۆ ساڵەكانی 2013و2014و2015یە، كە هاوڵاتیان ناوەكانیان لەتیروپشك دەردەچێت، كە بۆ هەرشارێك 4091حاجی دەبێت بۆ هەر ساڵێك كە ساڵانە 4091كەس سەفەری حەج دەكەن كە هەموو هەرێم دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا" لەسەر داواكاری پارێزگاری هەولێر و خەڵكی مەخمور 15كەس بۆ شاری مەخمور دەست نیشان كران بۆ ئەوەی ئەوانەی لە ڕێگەی حكوومەتی هەرێمەوە لەو بەشەی هەرێم سەردانی حەج بكەن".
هەروەها راشیگەیاند" هە ئەمرۆ ناوی دەرچوان بەسەر كەناڵەكان راگەیاندن دابەشدەكەین و لەسەر وێپسایتی وەزارەتی ئەوقافیش بڵاودەكرێتەوە".











(0 كۆمێنتهكان ( بۆچوون