





![]() | ئهمڕۆ | 488 |
![]() | دوێنێ | 2209 |
![]() | ئهم ههفتهیه | 7978 |
![]() | ههفتهی ڕابردوو | 15588 |
![]() | ئهم مانگه | 47932 |
![]() | مانگی ڕابردوو | 75766 |
![]() | گشتی | 170580 |
ڕیپۆرتاژ
- 0
- 1
- 2
- 3
رووخانی ئابووری ئێران فشاری زیاتر بۆ كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دروستدەكات![]() میدیا - تارا محەممەد : هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بە هۆی سـزا یەك لەدوای یەكەكانی كۆمەڵـگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر "سەركێشیـیەكانی دەوڵەتی ئێران"، بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی ئێران تێكچووە و لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش هەتادێت فشاری ئابووری زەقتر دەبێتەوە. فەرزاد رۆستەمی گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵانێك كۆڵبەری كردووە، ئەو دەڵێت "بو... |
580 نەخۆشی تالاسیما بێ نەخۆشخانەی تایبەتن![]() میدیا - لانە ئامانج : سەنتەری نەخۆشی تالاسیمای هەولێر، نزیكەی 580 ئەندامی لە هەولێر و دەوروبەری هەیە و تەنیا زەوییەكی 3500م هەیە، بەڵام تا ئێستا بینایەی تایبەتی نییە، نەخۆشەكانی تالاسیماش داوادەكەن نەخۆشخانەیەكی تایبەتیان بۆ دروست بكرێت و تاقیگەی تایبەتیان هەبێت. نەوزاد زراری تەمەن 31 ساڵ، نەخۆشی تالاسیمای هەیە و وەك خۆی باسیكرد 10 ... |
ساڵوەگەڕی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بەرەو لاوازی دەچێت![]() میدیا - تارا محەممەد : هەموو ساڵێك لە رۆژی 22ی رێبەندان، كۆماری ئیسلامی ئێران یادی سەركەوتنی شۆڕشی ساڵی 1357ی هەتاوی (1979)ی گەلانی ئێران دەكاتەوە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش دەسەڵاتی سیاسیی ئێستای ئێران بە خاوەنی ئەو شۆڕشە جەماوەرییە نازانن. لەوبارەیەوە هەریەك لە عومەر باڵەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان و محەممەد فەرهادزادە ئەندامی كۆم... |
كامێراكانی هاتوچۆ خێرایی شۆفێرەكان كۆنتڕۆڵ دەكات![]() میدیا- لانە كەركوكی : بەمەبەســــــــــتی كەمـــكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و ناچاركردنی شۆفێران بە كەمكردنەوەی خێرایی نایاسایی، سیستمی كامێرای چاودێر لە شەقامە گشتییەكانی شارەكانی باشووری كوردستان دانراوە. بەشێك لە هاوڵاتیانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كامێرانە وەكو پێویست نەیانتوانیوە خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكان كەم بكەنەوە و رێژەی كامێراكان بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێل كەمە. كازم خال... |
نامەكەی پژاك بۆ ئۆباما خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت![]() میدیا – تارا محەممەد : مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، نامەیەكی كراوە ئاراستەی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و ئەمەش لە لایەن سیاسەتوانانی كوردەوە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێ. مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، نامەیەكی كراوە ئاراستەی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە رژێ... |
عێراقیەكان لە نێوان بەرداشی گەڕانەوەی ترس و دەستەبەری ئارامیدان![]() ئا: زانا حەمە غەریب - بەغدا : كاتێك دەگەیتە پایتەختی عێراق بەئاشكرا هەست بەو مەترسییە دەكەیت كە خەریكە عێراق دەگێڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ و تائیفی و هاوڵاتیان لەخەمێكی قووڵ و پڕمەترسیدا ژیانی رۆژانەیان ئەگوزەرێنن. مەحموود ئەو شۆفێری تاكسیە بوو كە منی گەیاندە شوێنی مانەوەم. ئەو بەدەم كێشانی جگەرەوە، سەیرێكی كردم و گ... |
سیستمی كۆری بۆ دەرهێنانی مۆڵەت شۆفێران هەراسان دەكات![]() میدیا- لانە كەركوكی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمی تازەی كویكای كۆری كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو هەر لە هەفتەی یەكەمدا زۆربەی بەشداربووانی نەیانتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنن، ئەمەش بۆتە جێگەی ناڕەزایی هاوڵاتیان و داواكارن ئامادەباشی و بەرچاوڕوونی زیاتر بڵاو بكرێتەوە. مقەدەم محەممەد روشدی بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕ... |
ماسی حەوزەكان بە خواردنی ماوەبەسەرچوو بەخێو دەكرێن![]() میدیا - تالیب محەممەد : ماوەیەكی زۆرە دەنگۆی ئەوە هەیە كە هەندێ خاوەن پڕۆژەكانی ماسی گۆشتی كەر و خۆراكی ماوە بەسەرچوو بە ماسییەكانیان دەدەن، بەڵام بەرپرسی سامانی ماسی ئەوە بە پڕوپاگەندەی بازرگانەكان دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا نایشارێتەوە كە برنج و ئاردی بەسەرچوویان پێدەدەن، بازرگانێكیش بە باشی دەزانێت پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت بۆ ماسی داب... |
پێدانی سەد مووچە مەینەتییەكانی مووچەخۆران كەمدەكاتەوە![]() میدیا - تالیب محەممەد دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە كە هەردوو بانكی رەشید و رافیدێن، بۆ پێدانی سەد مووچەی لەسەر یەك لقیان لە هەولێر دەكەنەوە، فەرمانبەران و بەتایبەت چینی مووچەخۆر پێی دڵشاد بوون، بەڵام پسپۆڕێكی ئابووری هۆشداری دەدات كە پێدانی ئەو بڕە پارەیە، لایەنی باش و خراپی هەیە، بریكاری وەز... |
سوریا رێگە بەچاودێران نادات سەردانی شوێنی خۆپیشاندانەكان بكەن![]() میدیا - تارا محەممەد : خۆپیشاندانەكانی سوریا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانیشی رۆژ لەگەڵ رۆژدا لە بەرزبوونەوەدایە. گەرچی چاودێرانی كۆمكاری عەرەبی ئێستا لە قامیشلون، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی سوریا رێگەیان نادەن سەردانی شوێنی خۆپیشاندانەكان بكەن. لەوبارەیەوە چەند سیاسەتوان و چاودێرێكی سیاسی بۆ میدیا دێنەئاخافتن. د.ئیسماعیل حەساف سكرتێری پارتی پێشەنگی كوردستانی لە سوریا، لە لێدوانێكی تای... |
لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بێدەنگی لە دۆسیەی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتبار دەكرێن![]() :میدیا - تارا محەممەد بەشێك لە چاودێرانی سیاسی، جیا لەوەی كە خەبات و بەرەنگاری چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە خەوتوو دەزانن، لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بێدەنگی لە دۆسیەی مافەكانی مرۆڤیش تۆمەتبار دەكەن، ئەوانیش ئەو بێدەنگییە رەتدەكەنەوە و قسەی خۆیان هەیە. شەماڵ پیران كوردیناتۆری كۆمیتەی ناوەندی پارتی ئازادیی كوردستان، جەخت لەوە دەكاتەوە كە ... |
توركیا كۆمەڵكوژی رۆبۆسكی بە هەڵەی تەكنیكی ناودەبات و كوردیش بە پیلانی دەزانێت![]() میدیا - تارا محەممەد : تاوانی نیوەشەوی 28/12/2011 كە تێیدا هاوڵاتیانی مەدەنی گوندی رۆبۆسكی سەر بە ناوچەی قلەبان لە پارێزگای شرناخ كرانە ئامانج و 38 هاوڵاتی كورد كوژران، رژێمی توركیا بە هەڵەی تەكنیكی ناوی دەبات، پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو كۆمەڵكوژییە بە فەرمانی ئاكەپە ئەنجام دراوە. ئۆزدار ئۆچەر پەرلەمانتاری پار... |
گرتنی رۆژنامەنووسانی كورد لە توركیا ئیدانە دەكرێ![]() میدیا - تارا محەممەد : لە چهند رۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی تورك پەلاماری چەندین ئۆفیسی رۆژنامەكانی كوردانی باكووریان دا، دوای قۆڵبەستكردنی 42 رۆژنامەنووسیش دۆسیەكانیان رەوانەی دادگای تاوانە باڵاكانی ئیستەنبوڵ كران. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارێكی توركیا و سیاسەتوانێكی كورد و چالاكێكی مەدەنی بۆ میدیا دێنەئاخافتن. ملكیە بیڵتان ئەندام پەرلەمانی توركیا سەر بە پارتی ئاشتی و د... |
هاوڵاتیان بە خولیای جیاوازەوە پێشوازی لە 2012 دەكەن![]() میدیا - شەهێن موسا : هاتنی هەر ساڵێك، راماڵینی ساڵی رابردووە بۆ ناو بیرەوەری و مێژوو. ساڵی 2011 ـەش دوارۆژەكانی تێدەپەڕێنی و هاوڵاتیان بە خولیای جیاوازەوە پێشوازی لە 2012 دەكەن. هەندێكیان ئامانجی سیاسی و نەتەوەییان هەیە و هەندێكیشیان گرنگی زیاتر بە باری كۆمەڵایەتی خۆیان دەدەن. "خوازیارم ساڵی 2012 ساڵی یەكگرتنی گەلی كور... |
وەزیری خوێـندنی باڵا كۆلێـژەكەی مەخموور رادەگرێ![]() میدیا – كارزان خەمگین بڕیاری كردنەوەی بەشی كۆلێژی پەروەردە لەمەخموور بووە هۆی دڵخۆشی خەڵكی دەڤەرەكە، بەڵام لەناكاو بڕیاری راگرتنی ئەو دووبەشە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی كوردستان درا، ئەمەش گلەییەكی زۆری لێكەوتەوە. قایمقامی مەخمووریش دەڵێت "وەزیر چەند بیانوویەكی دۆزیوەتەوەو هۆكارەكەی دەخاتە ئەستۆی سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدینو سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدینیش رەت... |
دامەزراندن هۆكاری بنبڕكردنی بێكاری نییە![]() میدیا – لانە كەركوكی لەم دوو ساڵەی دوایی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك هاوڵاتی دامەزران، لەگەڵ ئەوەش بەشێك لە چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە، پێیانوایە دامەزراندن كارناكاتە سەر بنبڕكردنی بێكاری و رازیكردنی ئەو دەرچووانەی ساڵانە خوێندن تەواو دەكەن. جوان ئەحمەدی تەمەن 24 ساڵ، وەك دەرچووێكی زانكۆ، دامەزراندن بە كارێكی زۆرباش دەز... |
توركمانەكانی خورماتوو داوای گەڕانەوەی شارەكەیان بۆ سەر كوردستان دەكەن![]() راپۆرت - عومەر ئاوارە توركمانەكانی خورماتوو بە هۆی پشتگوێخستنیان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، داوا دەكەن حكومەتی كوردستان هاوكارییان بكات و بڕیاری ژمارەی (41)ی ساڵی 1976ی رژێمی بەعس كە تایبەت بوو بە دابڕاندنی شاری خورماتوو لە كەركوك و لكاندنی بە پارێزگای (سەلاحەدین)ـەوە هەڵبوەشێنرێتەوە. سەڵاح دامرچی، پیاوێكی توركمانی تەمەن 65ساڵە و ئاماژە بەوەدەكات كە ... |
دەربازبوویێكی شاڵاوی ئەنفال چیرۆكی رزگاربوونی بۆ میدیا دەگێڕێتەوە![]() میدیا - بڵند محەممەد فەرەج محەممەد عەزیز، ناسراو بە (فەرەجی تۆپخانە) یەكێكە لەو13 كەسەی كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەردەمی ئەنفال رزگاریان بووە. ئەو ئێستا لە ئەمریكا دەژی و لە سەردانێكیدا بۆ دەڤەری گەرمیان، چۆنیەتی رزگاربوونی لەو چاڵەمەرگانە بۆ میدیا ئاشكرا دەكات. فەرەجی تۆپخانە بەمجۆرە باسی ئەنفالكردنی و چۆنیەتی دەربازبوونی لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان بۆ ... |
مانتۆی ئێرانی سۆران داگیر دەكات![]() میدیا - ســــۆران دوای گەڕانەوەی بەشێك لە كوردە ئاوارەكانی باشووری كوردستان لە وڵاتی ئێران و نیشتەجێبوونیان لە شارۆچكەی سۆران، پۆشینی مانتۆی ئێرانی لە نێو كچانی ئەو دەڤەرە تا ئێستا بەردەوامە و بووەتە دیاردە، توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش هۆكاری ئەمە بۆ چاولێكەری دەگەڕێنێتەوە و بە "داگیركردنی كەلتووری كوردی" لە قەڵەمی دەدات. "مانگ بە مانگ ئەو جلو... |
بازاڕی لەنگە لە جموجووڵ ناكەوێ![]() میدیا - لانە كەركوكی لە كاتی گەمارۆی ئابووری بازاڕی لەنگە دروستبوو، بەڵام تا ئێستاش بەردەوام خەڵك رووی تێدەكات. بەشێك لە بەشداربووانی ئەم راپۆرتە، هۆكاری قەرەباڵغی ئەو بازاڕە بۆ باشی پۆشاكەكان دەگەڕێننەوە، دوكاندارێكیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە هەموو چینەكان و تەنانەت كەسانی خاوەن پلەوپایەش روویان تێدەكەن. لەناو بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر خەر... |
ئاڵای كوردستان لە قامیشلو هەڵدەكرێ![]() میدیا - شەهین مووسا و تارا محەممەد رەوشی سوریا سەرەڕای پشتیوانی حەماس و ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، هەتا دێ ئاڵۆزتر دەبێت و چاودێرانی سیاسیش رووخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد بە نزیك دەبینن. لەوبارەیەوە چەند كەسایەتییەكی سیاسەتوان و شارەزا لە سیاسەتی سوریا بۆ میدیا دێنەئاخافتن. د. جەواد مەلا سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كورد: لە ... |
لە خۆپیشاندانێـكدا داوای دەستلەكاركێشانەوەی قایمقام و سەرۆكی شارەوانی رواندز دەكرێ![]() میدیا - مەهدی محەممەد نەبوونی پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست و بوونی چەند داواكارییەك، هاوڵاتیانی گەڕەكی نەورۆزی لە شاری رواندز هێنایە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندەران وەك پاڵەپەستۆیەك بۆ سەر یەكەی ئیداری ئەو شارە، رێگەی (رواندز - دۆڵی ئاكۆیان)یان بە راگرتنی ئۆتۆمبێل و سووتاندنی تایە داخست. لەچەند گوندێكی دۆڵی ئاكۆیانیش بە هۆی رێگەنەدانی مام... |
كاتژمێری دەستی بەرەو نەمان دەچـێت![]() میدیا - مەهدی محەممەد زۆربەی هاوڵاتیان كاتژمێر لە دەست ناكەن، هۆكارەكەشی بۆ بوونی مۆبایل دەگەڕێننەوە، مامۆستایەك رایوایە لەدەست نەكردنی كاتژمێر هێمایەكە بۆ نەزانینی گرنگی كات و بەوەش كۆمەڵگە پێشناكەوێت، كاتژمێر فرۆشێكیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە بازاڕیان لاواز بووە و خەڵك كەمتر كاتژمێر لە دەست دەكات. كارمەند محەممەدی تەمەن 29 ساڵ، رایوایە ئەگ... |
چۆلەكە لە سۆران نامێنێت![]() میدیا – راپۆرت بە دەیان سەری لە جەستە جیاكراوی چۆلەكە، لە سەر شۆستەی قەڕاخ رێگە سەرەكییەكەی شەقامی كاوە لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران فڕێ دراون. دانیشتوویەكی ئەو ناوچەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەندین مێردمنداڵ لەشێوەی گروپ گروپ خۆیان رێكخستووە و شەوانە چۆلەكەی سەر درەختەكان راو دەكەن. "ماوەیەكە چەند گروپی مند... |
روتینیاتی بانكی بۆ وەرگرتنی پێشینە هاوڵاتیان بێـزار دەكات![]() میدیا – راپۆرت زۆربەی داواكارانی وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە گلەیی لە رۆتیناتی بانكی بۆ وەرگرتنی پێشینەكە دەكەن، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە بڕی پێشینەكە كەمە. مامۆستایەكی ئایینی ئاماژە بەوە دەكات گەر پارەی سووی بێتە سەر بە (ریبا) دادەنرێت و لە زینا خراپترە، بەڕێوبەری بانكی خانووبەرەش بەپێی رێنماییەكان بۆ هاوڵاتی هەموو ئاسانكارییەك دەكەین. هاوار یاس... |
تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی كەركوك بە گەندەڵی تۆمەتبار دەكرێ![]() میدیا - رێبوار عوسمان قایمقامی كەركوك و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شارەكە جەخت لەوە دەكەنەوە كە گەندەڵییەكی زۆر لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی عێراق لە كەركوك بەدیدەكەن، ساڵانەش ئەو نووسینگەیە بڕی 49 ملیار دینار بە فیڕۆ دەدات، بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەش گەندەڵییەكان بۆ سەردەمی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەكەیان دەگەڕێنێتەوە. كامیل ساڵەیی قایمقامی قەزای ناوەندی كەركوك بە مید... |
دەشتی نەینەوا داوای پارێزگایەكی سەربەخۆ دەكەن![]() رێزان ئەحمەد - موسڵ ژمارەیەك لە چالاكوانانی مەدەنی و كەمە نەتەوەكانی دەشتی نەینەوا داوا دەكەن ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكەیان زیاد بكرێت، لە پێناو خۆپاراستن و ئاسایش و ئارامی ناوچەكەشیان پارێزگایەكی سەربەخۆیان بۆ بونیات بنرێت. جەمال سەلمان پێیوایە كە ئەگەر دوای ئەوەی كە هێزەكانی ئەمریكا پاشەكشێی پێكرا و هێزی پێشمەرگە لە دەش... |


































